عه‌مرو دیاب له ئاهه‌نگه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌یدا كه له ئه‌بوزه‌بی سازی كردبوو، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی غافڵگیركرد، ئه‌ویش هێنانی (جه‌نا)ی كچی بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و دواتریش به‌ده‌م گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه (وه غه‌لاوته‌ك)، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی سه‌مایانكرد.
جه‌ماوه‌ره‌كه به‌م هه‌ڵوێسته سه‌رسام بوون و بۆ رۆژی دواتر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عه‌مرو دیاب و جه‌نای كچی له كاتی سه‌ماكردندا، له پێگه‌ی ئینستاگرام بڵاوبۆوه، له‌و گرته‌یه‌دا جه‌نا ده‌رده‌كه‌وێت كه له دوای باوكییه‌وه گۆرانیی وه غه‌لاوته‌ك ده‌ڵێته‌وه، پاشان سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ جێده‌هێڵێت و عه‌مرو دیاب گۆرانییه‌كه ته‌واو ده‌كات.
عه‌مرو دیاب به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌بوزه‌بی، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌شی له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن سازكرد و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوون.
سایتی: له‌ها
ئا: فاروق محه‌مه‌د