چەپکەگوڵی وەفا، بۆ کەسایەتییەکی جوانی شاری شاران

01:29 - 2025-04-08
هەمەرەنگ
54 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ دووشەممە، زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی و هاوەڵانیان، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەتەندروستیی بەڕێزیان، سەردانی کەسایەتیی جوان و دانسقەی شاری سلێمانی، مامۆستا جەمال عەبدول-یان  کرد و هیوای تەندروست باشییان بۆ خواست. 
مامۆستا جەمال عەبدول کاراکتەرێکی جوان و رووناکبیرێکی گەورەی شاری سلێمانییە و یەکەم پارێزگاری سلێمانیی قۆناغی دوای راپەڕین بووە، لەزۆر بواردا خزمەتی بەرچاوی بە شارەکە و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان