كتێبی (بیبلیۆگرافیای خه‌ڵاتی زێڕینی بله) دۆكیۆمێنتكردن و پانۆرامای مه‌راسیمه‌كانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی زێڕینی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، كه مه‌راسیمێكی ساڵانه‌یه و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن له ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستادا له ساڵی 2002ـه‌وه رێكیخستووه و رۆژی 8/4 له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه، جگه له چه‌ند ساڵێك، كه به‌هۆی دۆخی ناجێگیری كوردستان و كۆرۆنا و هه‌ندێ رووداوه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چووه، هاوكات مه‌راسیمه‌كه سێ ساڵیشه به‌هۆی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه دواكه‌وتووه.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كێك له ئاوات و خواسته‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نه‌مر، فه‌رامۆش نه‌كردن و له‌به‌رچاوگرتن و رێزلێنان بووه له كه‌سانی دڵسۆز و خه‌مخۆر و ماندوو، ئه‌وانه‌ی وه‌كو سه‌ربازێكی ون، دوور له چاوی خه‌ڵك ره‌نجیان كێشاوه و سه‌رقاڵی قوربانیدان و كاره باشه‌كانیان بوون، بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامیان داوه.
هاوكات، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، هه‌وڵیداوه ئه‌م ئاواته‌ی مامۆستای نه‌مر به‌دی بهێنێت و ساڵانه چه‌ندین كه‌سی ماندوو، دڵسۆزی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، خه‌ڵات بكات. رێكخراوه‌كه پێی وایه كه ئه‌م خه‌ڵاته سه‌ره‌تای رێگه‌یه‌كی دوورودرێژه و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستیان پێ كردووه و به‌و هیوایه‌ن له داهاتوودا بتوانین هه‌نگاوه‌كانی تریش ته‌واو بكه‌ن و زۆرترین كه‌سی دڵسۆز و خه‌مخۆری كورد و خاك و خه‌ڵكی كوردستان خه‌ڵات بكه‌ن، خه‌ڵاتی زێڕینی بله، یان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ره‌تا ته‌نها پێشكه‌ش به پێنج كه‌سی نموونه‌یی دەكرا: دایك، خوێندكار، نووسه‌ر، پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند، له ساڵی 2007ـه‌وه شه‌ش كه‌سایه‌تی دیاریكراون و «كارمه‌ندی نموونه‌یی»یش خه‌ڵاتی پێشكه‌ش كراوه، له ساڵی 2015ـه‌وه بووه به نۆ، تا 10 خه‌ڵات. سه‌ره‌تا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك و دواتر كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات هاوكاریی رێكخستنی مه‌راسیمه‌كه بوون.
هه‌روه‌ها، كتێبه‌كه به‌پێی ساڵه‌كانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه ئاماده‌كراوه و زۆربه‌ی ورده‌كاریی مه‌راسیمه‌كان نووسراونه‌ته‌وه، له هه‌ر ساڵێكدا به‌پێی ئه‌و ژیاننامانه‌ی خوێندراونه‌ته‌وه، ناوی خه‌ڵاتكراوه‌كان به ریز نووسراون و دواتر وێنه‌ی خه‌ڵاتكراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ش نووسراوه كه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه، له‌م 19 مه‌راسیمه‌دا، 112 كه‌سایه‌تی خه‌ڵاتیان پێشكه‌شكراوه، كه هه‌ندێكیان كورد نه‌بوون، به‌ڵام خزمه‌تی گه‌وره‌یان به كورد و كوردستان كردووه، وه‌كو: د.شاكر خه‌سباك ساڵی 2009، د.فێردیناند هێنه‌بیشله‌ر، پ.د.مایكڵ دۆناڵد هیوستن ساڵێ 2017، مۆرین مه‌كله‌كی و ئان كلۆید رۆبێرس و چه‌نگیز چاندار ساڵی 2023، چه‌ند ناوه‌ندێكیش كه خزمه‌تی گه‌وره‌یان كردووه خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، وه‌كو: نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ساڵی 2014، مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ساڵی 2017، بنكه‌ی ژین ساڵی 2019، مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌سووره‌كه ساڵی 2022. هه‌روه‌ها یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كانی ساڵی 2015 چاندنی 1121 نه‌مام بووه بۆ شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له پاركی هه‌واری شار، هه‌ر له ساڵی 2015دا شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، شنگال و كۆبانێ، وه‌كو نموونه‌ی خه‌بات و قوربانیدان خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها ساڵی 2016، مه‌راسیمه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی داسه‌پاوی تێرۆریستانی داعشه‌وه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا به‌ڕێوه نه‌چووه، كراوه‌ته رۆژی خه‌ڵاتكردنی شه‌هیدانی نه‌مر و ناونانی نه‌مامی شه‌هیدان له هه‌واری شاری سلێمانی و هه‌ڵواسینی ناوی شه‌هیده‌كان به قه‌دی دره‌خته‌كاندا، هه‌روه‌ها ناشتنی 4500 نه‌مامی زه‌یتوونی ئاشتی له سنووری كۆبانێ، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ 4500 شه‌ڕڤانی شه‌هید.
ئه‌م كتێبه بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی تایبه‌تیدا بڵاوبكرێته‌وه و پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵاتكراوه‌كانی خه‌ڵاتی زێڕینی بله بكرێت، كه له ساڵانی پێشوودا خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه. شایه‌نی باسه كتێبه‌كه به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن ئاماده‌ی كردووه و له 428 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به شێوه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ چاپكراوه، کتێبەکە بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەکراوە
دیانا ئه‌حمه‌د