ئه‌مڕۆ 25 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی رووناكبیر و نووسه‌ر و شۆڕشگێڕ مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا.
ناوی ته‌واوی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاح)ه، له 6/3/1914 دا له شاری سلێمانی له دایكبووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه خولیای سیاسه‌ت و نووسین و رۆژنامه‌وانی بووه، لە ساڵی 1949 دا له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لادین سوجادی گۆڤاری گه‌لاوێژیان ده‌ركردووه، وێڕای نووسینه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خاوه‌نی مێژوویه‌كی خه‌باتی رامیاری چڕ بووه، له‌دوای خۆی چه‌ند شاكارێكی ئه‌ده‌بی به‌نرخی به‌جێهێشتووه وه‌كو (ژانی گه‌ل، كوێره‌وه‌ری، دواتیری كه‌وان)، له ته‌مه‌نی (86) ساڵیدا له ئێواره‌ی 8/4/2000 له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد و له سلێمانی بەخاک سپێردراوە.