لە چوارچێوەی راگرتنی هاوكارییە داراییەكانی بۆ وڵاتان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی كە بۆ پارەداركردنی بەرنامەی خۆراكی لە چواردە وڵات خەرج دەكرا ڕاگرت.
بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی راگرتنی هاوكاری بۆ ملیۆنان هاووڵاتی لە هەریەكە لە وڵاتانی ئەفغانستان و یەمەن و سوریا و 11 وڵاتی تری هەژار، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانیدایە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەتی وڵاتەكەی.
بەرنامەی خۆراكی جیهانیی لە بڵاوكراوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیوویەتی، بڕیارەكە وەك سزای لەسێدارەدانی ملیۆنان كەسە كە رووبەڕووی هەژاری و برسێتی بوونەتەوە.