ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی ئابی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە
لەکۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون
گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عیراق و پێشھاتەکانی و لە پێناوی یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە رووبەرووی عیراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.