لە میدیای تورکییەوە

ئەمڕۆ ئەردۆغان لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

10:53 - 2025-04-10
جیهان
75 جار خوێندراوەتەوە

لە لێدوانێكیدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی ئاكەپە، ئەردۆغان رایگەیاند: رۆژی 10ی نیسان پێشوازی لە وەفدی DEM دەكەین و لەگەڵیاندا كۆدەبینەوە.
ئەردۆغان وتی: هاوكات ئیرادەی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئامانجی توركیایەكی بێ تیرۆر پشتڕاست دەكەینەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ ئاوەدانكردنەوە و زیندووكردنەوەی وڵاتەكەمان و ناوچەكەمان بە تورك و كورد و عەرەب و ئەلەوی و سوننە و دڵنیابوون لە جێگیربوونی ئاشتی لە خاكەكانماندا. ئەمەیە كە لەگەڵ ئێمەدا دەگونجێت، ئەمە بۆ ئەنەكەسە و هاوپەیمانی گەل دەگونجێت، «پەروەردگارمان یارمەتیدەر و هاوەڵمان بێت».
ئەردۆغان سەبارەت بە جەهەپە وتی: جەهەپە هیچ پەیوەندییەكی بە پرسەكانی وڵاتەوە نییە، جەهەپە هیچ دیدگایەك و هیچ پلان و بەرنامە و ئاسۆیەكی نییە. جەهەپە حزبێكە كێشەی ئەنتۆلۆژیی لەگەڵ میللەت و ئیرادەی میللەت هەیە، تێگەیشتنی جەهەپە بۆ ئازادی تەنها بۆ خۆیانە، بۆ نوخبەیەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان