لە میدیای تورکییەوە

ئیستانبوڵ میوانداریی وەفدەکانی روسیا و ئەمریکا دەکات

10:57 - 2025-04-10
جیهان
79 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەھەمین گەڕی کۆبوونەوەی نێوان وەفدەکانی روسیا و ئەمریکا لە ئیستانبوڵ، لە کونسوڵخانەی گشتیی روسیا ئەنجام بدرێت.
ئاژانسی ھەواڵیی «تاس» بڵاوی کردەوە، ئەلێکساندەر دارچیڤ باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا، وەک سەرۆکی وەفدی روسیا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی ئەمریکا، دەستنیشان کراوە.
لە بەرامبەردا، سۆناتا کوڵتەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری روسیا و ناوەڕاستی ئەوروپا، وەک سەرۆکی وەفدی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەفدی روسیا، دەستنیشان کراوە.  
رۆژی سێشەممە، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 10ی ئەم مانگە، دووەم کۆبوونەوەی نێوان وەفدەکانی ئەمریکا و روسیا لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان