پارێزگاری كەركوك: پشتیوانی لە داواكاریی مامۆستایان دەكەین

02:02 - 2025-04-13
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەشێك لە مامۆستایانی سەر بە میلاكی پەروەردەی عیراق، لە بەردەم بینای پەروەردەی كەركوك گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و چەند داواكارییەكیان خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك پێشوازی لە نوێنەرانی مامۆستایان كرد و پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریی مامۆستایان دووپاتكردەوە.
مامۆستا حەسان حەمەد بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگار، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ مامۆستایان دووپاتكردەوە و بەڵێنیدا كار لەسەر داواكارییەكان بكات، دواتر چەند بڕیار و رێنماییەكی لە بەرژەوەندیی مامۆستایان دەركرد.

هێمن ئەحمەد

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان