پارێزگاری كەركوك بۆ كوردستانی نوێ: زەوی بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكەین

06:55 - 2025-04-14
عیراق
43 جار خوێندراوەتەوە

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، لە لێدوانێكدا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك رێزگرتنێك لە پێگەی مامۆستا و بەرزنرخاندنی رۆڵیان لە پەروەردەكردنی نەوەكان، چەند بڕیارێكمان لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەركرد، كە یەكێك لە بڕیارەكان دابەشكردنی زەوی نیشتەجێ بوونە بەسەر مامۆستایانی كەركوك بەبێ جیاوازی و بڕیارەكە لقی كەركوكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەگرێتەوە.
پارێزگاری كەركوك، وتیشی: نووسراوی رەسمیمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكان كردووە و ئاگادارمان كردوونەتەوە كە دەبێت كارئاسانی تەواو بۆ راییكردنی مامەڵەی مامۆستایان بكرێت، چونكە مامۆستایان رۆڵی گرنگ دەبینن لە پەروەردەكردندا.
باسی لەوەشكرد هەر كۆبوونەوەیەك پەیوەندیی بە پرسی مامۆستایانەوە هەبێت، دەبێت هەردوو لقی كەركوكی سەندیكای یەكێتیی مامۆستایانی عیراق و كوردستان بەشداربن ‌و پرس و راوێژ بە یەكتری بكەن، ئەم كارەش بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردەیە لە شارەكەدا و هەرچیش پێویست بێت بۆیان جێبەجێ دەكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان