ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ سەرجەم کوردستانیان لەهەر جێگەیەکی ئەم جیهانە بن.
لەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای هەوڵ و کۆشانی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی بەزۆرینەی دەنگەکان پەسەند کرد.
بەم بۆنە مێژوییەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەموو نەتەوەی کورد و کوردستانیان بەگشتی دەکەم، هیواداریشم ئەم دانپێدانان و بەپارێزگابوونە ببێتە دەروازەیەکی بەرین بۆ زیاتر خزمەتکردن و گەشەپێدانی شاری هەڵەبجە، ئەو شارە ئازیزەی بۆتە ناسنامەی تەواوی کوردان.
دووبارە پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڵەبجەی خۆشەویست بەتایبەتی دەکەم.
جێی خۆشیەتی دەستخۆشی لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بکەین کە توانیان بەیەکگرتویی و یەکڕایی دەستکەوتێکی پڕ بەهای لەو جۆرە بەدەستبێنن.
تەلار لەتيف محەمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک)