حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتى عیراق، ئیمزاکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی سێیەمین پرۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتى لەڕێگەى دەریاوە راگەیاند، کە توانای ناردنى 2.4 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رۆژێکدا هەیە.
لای خۆیەوە عەبدولساحیب حەسناوى، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عیراق رایگەیاند" کۆمپانیای نەوتی بەسرە، گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی سێیەم پرۆژەی بۆری دەریایی بۆ هەناردەکردنى نەوت لەگەڵ کۆمپانیای ماکۆپێرى ئیتاڵی و کۆمپانیای ئیستای تورکی واژۆکرد".
راشیگەیاند، پرۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق پەسەندکراوە و توانای گواستنەوەى دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلى رۆژانەى هەیە"
وتیشى" ئامانجی پرۆژەکە سەقامگیرییە لە کارەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوورەوە".