پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات راگەیاند

12:50 - 2025-04-17
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاگادارییەکی تایبەتدا، پاسپۆڕتی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە کوردانەی زیاتر لە جارێک پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان پاسپۆڕتەکانیان تێکچووە و دەیانەوێت پاسپۆڕت وەربگرنەوە، ئەوا پێویستە خۆیان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکەی بگەڕێنەوە کوردستان.

راشیگەیاندووە، لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عیراق لە دەرەوەی وات ئەو مامەڵەیە ئەنجام نادرێت.
پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی حستووەتەڕوو، بۆ ئەو جۆرە مامەڵەیە پێویستە ماوەی دوو بۆ سێ مانگ لە هەرێم بمێننەوە، تاوەکو مامەڵەکانیان لەنێوان دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای کەتن تەواو دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان