سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستانکارى یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە نۆیەمین دیدارى سلێمانیدا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو وەفدی باڵای دانوستانکارى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شارى سلێمانی کۆببنەوە.
وتیشی، کۆبوونەوەکانى رابردوو لەسەر ئامادەکردنى رەشنووسى دیدگاى هاوبەش بووە، ئەو بابەتە رێککەوتنى لەسەرکراوە و دەبێتە بەشێک لە کارنامەى کابینەى دەیەم
سەمیر هەورامی ئەوەشی خستووەتە روو، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، گفتوگۆ لەبارەى دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.