لوقمان حەوێز
تەلەسـکۆپی جێمس وێب یەکەم نیشانەی بوونی ژیانی سەرەتایی لەسەر هەسارەیەکی دەرەکی دۆزیوەتەوە.
ساڵی پار مانگی چوار لە پۆستێکمدا باسم کرد کە لەو هەفتەیەدا تەلەسکۆپی جێمس وێب بۆ نزیکەی هەشت سەعات چاودێریی هەسارەی K2-18b کردوە و داتایەکی زۆری کۆکردۆتەوە لەسەر ئەو هەسارەیه کە هەسارەیەکی ئاوییە، واتە ئاو زۆربەی ڕووەکەی داپۆشیوە و 124 ساڵی تیشکی لە ئێمە دوورە.
جێمس وێب ئەوکاتە زانیاری وردی لەسەر پێکهاتەی بەرگە هەوای ئەو هەسارەیە کۆکردەوە و ئەوساکە وتم ئەنجامدانی لێکدانەوەکان بۆ ئەو داتایانە چەند هەفتەیەکی دەوێت.
تیمیکی زانکۆی کامبرێج کە لەلایەن خۆیانەوە لێکۆڵینەوەیان لە داتایەکان کردوە و سەلماندیان کە لە نێو بەرهە هەوایەکەی هەردوو ئاوێتەی dimethyl.sulphide (DMS) و
dimethyl.disulphide (DMS)
لەنێو پێکهاتە گازییە بەرگە هەوای هەسارەکە هەیە، ئەم پێکهاتەیەش لەسەر هەسارەکەمان لەلایەن پلانکتۆنەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت کە جۆرێک لە بەکتریان و بە زۆری لە کەناری زەریاکان هەن و دەژین ئەو پێکهاتە گازیانە دەخەنە نێو بەرگە هەوای زەوی.
لەگەڵ ئەوەی ئەمە یەکەم نیشانەی بەهێزی بوونی ژیانە لە هەسارەیەکی تر جگە لە زەوی، بەڵام سەلماندنی سەدا سەدی ئەم دۆزینەوە لەلایەن ناسا ساڵێک بۆ دوو ساڵی تری دەوێت، هەرچۆنێک بێت ئەمە دۆزینەوەیەکی زۆر گرنگە و یەکەم نیشانەی بوونی ژیانە لەسەر هەسارەیەکی تر جگە لە هەسارەی زەوی.
گەردوون بێ شومارە لە فراوانی و ترلیۆنەها هەسارەی تر هەن لەنێو گەلە ئەستێرەکەمان و گەردوونی بینراو، بەڵام جارێ تواناکانمان لە چاودێرکردن و پشکنینەکان زۆر سنوردارن، پێموایە ئێستا لە سەردەمی دەستپێکی ئەو چاودێریکردن و پشکنینانەین و لە چەند ساڵی داهاتوو دو،ر نیە ژیان بدۆزینەوە لەسەر گەلێک لە هەسارەکانی تر.