ماڵێک گڕیگرت و چوار ئەندامى خێزانێک سووتان

11:45 - 2025-04-19
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

شەوی  رابردوو لە قەزای سۆران، بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و چوار ئەندامی خێزانێک سووتان. 

سێ لە ئەندامانی خێزانەکە، کە لە دایکێک و دوو منداڵ پێکدێن، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، باوکی منداڵەکانیش لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی خێزانەکەیدا، بە سووکی بریندار بووە.

بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاندووە کە تیمەکانیان، بە هاوکاریی تیمەکانی دیانا و رەواندز، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی  رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان