لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو و تاوتوێی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە دیداری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا. راپۆرتی ئامادەکاری خوێندرایەوە و سکرتاریەتی دیدار راسپێردرا کاریان لەسەر بکات بۆ ئەوەی دیداری گەورە رەنگدەرەوەی ویست و روانگەی هەزاران تێکۆشەری یەکێتیی بێت کە لە نۆ کۆنفرانسی دەڤەرە جیاجیاکاندا خستویانەتەڕوو.
بڕیارە دیدارە گەورەکەی یەکێتی رۆژی 23/4/2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە سەرپەرشتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سەرپەرشتیاری دیدار بەڕێوەبچێت.