وەفدێکی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی گەیشتە رۆما بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
دانوستانەکان، هاوشێوەی گەڕی یەکەم کە لە عومان بەڕێوەچوو، لە رێگەی بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممانەوە بەڕێوەدەچن و پەیامەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
هەڵبژاردنی رۆما وەک شوێنی دانوستانەکان لەسەر بنەمای پێشنیازی وەزیری دەرەوەی عوممان بووە و رێکخستنە پەیوەندیدارەکانیش لەلایەن حکومەتی عوممانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئیتالیا ئەنجامدراون.