لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ، عیراق بە بەهای 98 ملیۆن دۆلار لیمۆی لە تورکیاوە هاوردە کردووە و عیراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لیمۆ هاوردە دەکات.
بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا، لە ماوەی سێ مانگدا 565 هەزار و 529 تۆن میوەی لیمۆ هەناردە کراوە، کە بەهاکەی گەیشتووەتە 433 ملیۆن دۆلار.
روسیا لە پلەی یەکەمی لیستی وڵاتانی هاوردەکاری لیمۆی تورکیا دێت، بە بەهای 143 ملیۆن دۆلار و عیراق بە پلەی دووەم دێت، بە بەهای 98 ملیۆن دۆلار و ئۆکرانیاش بە بەهای 37 ملیۆن دۆلار لیمۆیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
کەمال کاجماز، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی میوە مزرەمەنییەکان لە تورکیا رایگەیاند، میوەی لیمۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەشدارییەکی بەرچاوی لە ئابووری وڵاتدا کردووە، کە لە داهاتوودا هەناردەی لیمۆ بۆ ئاستێکی باشتر بەرزدەکەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەرێگەى دەروازەکانى نێوان عیراق و تورکیا، رۆژانە دەیان بارهەڵگر لە میوەى مزرەمەنییەکان لە تورکیاوە هەناردەى عیراق دەکرێت.