وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوەو و بەوردی چاودێریی هاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت.
سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە هەرێم هیچ حالەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون یان گومانلێکراوی ئەو نەخۆشییە تۆمار نەکراوە.
راشیگەیاندووە، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشى چاودێریى وردى هاوردەکردنى ئاژەڵ دەکەن، کە سەرەتا کەرەنتینە دەکرێن و پشکنین و رشاندنیان بۆ دەکرێت و دواتر دەگاتە کوشتارگەکان.