چوارەمین خەڵاتی كارۆ (د.مارف عومەر گوڵ)

10:31 - 2022-08-07
کوردستان
353 جار خوێندراوەتەوە

چوارەمین خولی خەڵاتی كارۆ، كە بەناوی د.مارف عومەر گوڵ-ەوە ناونراوە دەبەخشرێتە حەكیم مەلا ساڵح.
لەوبارەیەوە، عەتا مەحمود بەڕێوەبەری خەڵاتی كارۆ، ئەوەی خستۆتەڕوو كە لە دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی خەڵاتی كارۆ، بڕیاردرا خەڵاتی ئەمساڵ، كە چوارەمین خەڵاتە و بەناوی د.مارف عومەر گوڵ ناونراوە، ببەخشرێتە حەكیم مەلا ساڵح-ی نووسەر لە پارێزگای هەڵەبجە و لێكۆڵینەوەیەكی بەناونیشانی (نالی لە روانگەیەكی ترەوە) لە دووتوێی كتێبێكدا بۆ چاپ دەكەین و رێوڕەسمێكی رێزلێنانی بۆ رێكدەخەین.
‏‎حەكیم مەلا ساڵح عەبدولكەریم، ساڵی 1954 لە هەڵەبجە لەدایكبووە، بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە وازی لە خوێندنی زانكۆ هێناوە. زیاتر لە 40 ساڵە دەستی بە نووسینی بابەتی وێژەیی و نووسینی هۆنراوە و لێكۆڵینەوە كردووە، كە تا ئێستا 27 كتێبـی چاپكراوی هەیە و هەشت كتێبیشی ئامادەیە بۆ چاپكردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان