دارستانەکانی هەرێمی بایرەنی ئەڵمانیا جۆرەها گیانداری لێ دەژی، گورگێکی زۆریشی لێیە، 140 ساڵ دەبێت راوکردنی ئەو گیاندارانە بە یاسا قەدەغەکراوە و نابێت بکوژرێن، بەڵام جۆرێک لەم گورگانە کە کۆدەکەیGW2425m ە ماوەیەکە ناوەناوە دێتە ناو شارەکان و بووەتە مەترسی بۆ سەر سەروماڵ و ژیانی هاووڵاتیان و ژمارەیەک خەڵکی کوشتوە و بریندار کردووە، زیانی مادیشی بە ماڵە نزیکەکانی تەنیشت ئەو دارستانە گەیاندووە، دەسەڵاتی هەرێمەکە قەدەغەی کوشتنی ئەمجۆرەی لابردوە و هاووڵاتی و راوچیەکان دەتوانن بە چەک بیانکوژن و کەلاکەکەی بۆخۆیان ببەن بەتایبەتیش پێستەکەی نایاب و گرانبەهایە، بەڵام کۆمەڵەی راوچیان بڕیارەکەی لا پەسەند نییە و هۆشداری داوەتە ئەندامانی لەوەی کە ئەگەر ئەوکارە بکەن لە ئەندامێتی دەکەون و لە کۆمەڵەکە دەردەکرێن.
سەرچاوە: Bild