فلاشی ئابووری

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە

11:26 - 2025-04-23
ئابووری
122 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە مامەڵەكانی رۆژی سێشەممەدا لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و نرخی یەك ئۆنسەی كە دەكاتە نزیكەی 31 گرام، گەیشتە 3493.41 دۆلار.
ئاژانسەكانی هەواڵ هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیان گەڕاندەوە بۆ رەخنەگرتنی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لە جیرۆم پاوڵ-ی سەرۆكی بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا، لە دوای ئەو هەڵوێستە وەبەرهێنەران متمانەیان بە دۆلار كەمبووەوە و روویانكردە كڕینی زێڕ لەبری دۆلار.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان