سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد: دەبێت مافی كورد پارێزراوبێت

12:25 - 2025-04-27
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە رۆژئاڤای كوردستان، پەیامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت.
لە كۆنفرانسەكەدا، وەفدێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی ئەمین بابە شێخ و ئەندامێتی سالار سەرحەد بەشدارییان كرد و ئەمین بابە شێخ وتاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی خوێندەوە و رایگەیاند: هیوای سەركەوتن بۆ كۆنفرانسەكە دەخوازین و پشتیوانتان دەبین، هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان