لە یادی مەرگی وەسفیە بەنی وەیس و عەلی شامار دا

12:30 - 2025-04-27
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

هەریەك لە نەمران، عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیسی هاوسەری، ناوێكی دیار و لاپەڕەیەكی درەوشاوەن لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی كورددا، هەردووكیان ئەوكاتەش كە هاوسەرو هەڤاڵ نەبوون، هەریەكەیان لە رێگەیەك و لە ئۆرگانێكدا لە ریزەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستاندا خەباتیان دەكرد و لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێشدا، رۆڵی ئازایانە و جوامێرانەیان بینی بۆ سەرپێكەوتن و سەركەوتنی شۆڕشەكە.
هەردووكیان وەك دوو عاشق و خەمخۆری خاك و نەتەوەكەیان، رێگەی تێكۆشانیان بەرنەدا و لە درێژەی ئەو كاروانەشدا، وەك قەڵا لە پشتی یەكتری وەستابوون، بەڵام ئیتر ئەوە یاسای ژیانە، مەرگ یەخەی گرتن و هەر دووكیان لەمانگی چواردا (وەسفیە بەنی وەیس لە شەوی 25\26/4/2016 و عەلی شامار لە رۆژی 22/4/2024)، تاجی نەمرییان لەسەرنا و كۆچی دواییان كرد.
لە ژمارەی سبەینێی كوردستانی نوێ-دا، بەشێوەیەكی فراوانتر، یادیان دەكرێتەوە. 

ئاوات کۆکەی

بابەتە پەیوەندیدارەکان