کرملن : ئامادەین بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا

08:36 - 2025-04-27
جیهان
104 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی کرملن رایدەگەیەنێت کە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی دۆخی ئۆکراین بەردەوامە و تێگەیشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بەم پرسە تا رادەیەکی زۆر لەگەڵ دیدگای روسیا یەکدەگرێتەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن، ئاماژەی بەوەداوە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بەبێ مەرجی پێشوەختە نیشانداوە.
ئەم لێدوانانەی کرملن لە کاتێکدایە کە دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر روسیادا کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان