دوێنێ لە گەرمیان، لە رێوڕەسمێکدا لە هۆڵی هونەر لە کەلار، یادی 10ساڵەی شەهیدبوونی هەژاری ئاسایش کرایەوە، کە لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا لە میحوەری کەرکوک، شەهید بوو.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وتاریان پێشکەشکرد و ژمارەیەک چالاکی هونەری و ئەدەبی و دۆکیۆمێنتاری پێشکەشکران.
حسێن عەزیز