جێگری سەرۆكی هەرێم و فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، تاوتوێی هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لەمیانی پێشوازی لە كۆڵۆنێڵ پیتەر كوپەر و وەفدێكی هاوڕێی، سەبارەت بە یارمەتییە سەربازییەكان و مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە، پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی پێشمەرگە، مەترسییەكانی داعش و دۆخی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانی لەسەر عیراق، گفتوگۆیان كرد و بوونی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەكە بەگرنگ زانی، لەوچوارچێوەیەشدا جەختی لە پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماتكارەكان كردەوە.
وەفدی میوانیش، تەئكیدیان لە بەردەوامبوونی پاڵپشتییەكانی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە كردەوە و گرنگیی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان دووپاتكردەوە.