ماستەرزی مەدریدیش كۆتاییهات

11:08 - 2025-05-06
وەرزش
27 جار خوێندراوەتەوە

شەوی دووشەممەی رابردوو، پاڵەوانێتیی ماستەرزی تێنسی سەرزەوی مەدرید كۆتاییهات و لە كچاندا سابلینكای بیلۆروسی و لە كوڕانیشدا كاسپەر رۆد-ی نەرویجی جام و خەڵاتی یەكەمیی ئەم ماستەرزەیان بردەوە.
لە یاریی كۆتایی كچاندا، ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی 2-0 لە كۆكۆ گۆفی ئەمریكی بردەوە، لە یاریی كۆتایی كوڕانیشدا، كە درەنگانێکی شەوی دووشەممەی رابردوو كرا، كاسپەر رۆدی نەرویجی 2-1 لە جاك دریپەر-ی بەریتانی بردەوە.
ئەمە شەشەم پاڵەوانێتیی مەزنە لە ماستەرز و گراند سلامەكان كە كۆتاییانهاتووە، ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی تائێستا كراون، ئەمانەی خوارەوەن كە تەنیا یارییە كۆتاییەكانییان دیارییكراوە:
گراند سلامی ئوستورالیا، 12 تا 26/1/2025
*كوڕان: یانیك سینەر 3 × 0 زڤیریڤ. 
*كچان: مادیسۆن كیز 2 × 0 سابالینكا.
ماستەرزەكان
قەتەر تۆتاڵ – كچان، 9 تا 15/2/2025
*ئاماندا ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا 2 × 0 یلینا ئۆستینكۆ-لاتڤیا.
دوبەی چامپیۆنس شیپ – كچان، 16 تا 22/2/2025
*مییرا ئەندرییڤا-روسیا 2×0 كلارا تاوسۆن.
ئیدنیدانا وێڵز- كوڕان و كچان، 5 تا 16/3
*كچان: مییرا ئەندرییڤا-روسیا 2× 0 ئارینا سابلینكا-بیلۆ روسیا.
*كوڕان: هۆگلەر رۆن- دانیمارك 0 ×  2 جاك داربەر- بەریتانیا.
مەیامی- كوڕان و كچان، 19 تا 30/3
*كچان: ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا.
*كوڕان: جاكوپ مینیسك-چیك 2×0 نۆڤاك جۆكۆڤیچ-سربیا.
مۆنتیكارلۆ- كوڕان ، 6 تا 13/4
*كارۆلس ئەلكاراز-ئیسپانیا 2×1 لۆرینزۆ مۆسیتی-ئیتاڵیا.
*مەدرید ئۆپن- كوڕان و كچان،  23/4 تا 4/5
*كچان: ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 كۆكۆگۆف-ئەمریكا.
*كوڕان: كاسپەر رۆد-نەرویج 2×0 جاك دریپەر-بەریتانیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان