به‌هۆی دانـــــــانی چه‌ند مه‌رجێك بۆ تۆماركردنی ناوی جووتیاران له پلانی ساڵانه‌ی كشتوكاڵی، به‌شێكی زۆر له جووتیارانی سنووری مه‌خمور ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌سلیم به سایلۆكان بكه‌ن.
ئیــــــــــدریس مــــه‌لا سابیر نوێنه‌ری یه‌كێتیی جووتیارانی كوردســتان لـــــه مه‌خمـــــور به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌ئێستاوه به‌ر له وه‌رزی دروێنه‌ی ئه‌مساڵ، كێشه‌و گرفت بۆ جووتیارانی ســــــــــنـــووری مه‌خـــمور دروستكراوه و به‌شـــــــــێكی زۆریان ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌سلیم به سایلۆكان بكه‌ن، وتیشی: هۆكاری گرفته‌كان بۆ تۆمــــــــارنه‌كردنی ناوی جووتیاران له پلانی ساڵانه‌ی كشتوكاڵی ده‌گـــــــــه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی دانانی مه‌رجی تازه‌یه، به‌مه‌ش جووتیاران فریای خۆتۆماركردن ناكه‌ون.
غــــــــــه‌ریب ئه‌حمـــــــــــه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: وه‌ك لــــــیژنه‌ی كشتـــــــوكاڵ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران تووشی كێشه‌ی له‌وجۆره نه‌بنه‌وه و پشتیـــــــــــوانییان ده‌كه‌ین، وتیشی: پێویسته نوێنه‌رانی جووتیــــاران نووســـــــراوێك ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌مان، یان لێپرسراوی یه‌كه ئیدارییه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و بازرگانیی فیدراڵه، كار بۆ چــــــــاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جووتیاران بكه‌ین.
ته‌ها عه‌بدوڵڵا