عەرەبەكانی ناحیەی عەباسی، پشتیوانی ئیدارەی خۆجێیی كەركوكن

01:20 - 2025-05-07
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە دیدارەکە

بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە پارێزگار و ئیدارەی خۆجێیی كەركوك، وەفدێك بە سەرۆكایەتیی شێخ موعتەز جاروڵڵا كە یەكێكە لە شێخەكانی خێڵی ئەلبوجحیش و ژمارەیەك لە كەسایەتییە عەرەبەكانی ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجەی پارێزگای كەركوك، سەردانی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك-یان كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئیدارەی كەركوك دووپاتكردەوە. 
هەروەها، پارێزگاری كەركوك جەختی لە پەرۆشی ئیدارەی پارێزگا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی پێكەوەژیان و ئاشتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا، كردەوە.
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان