چامپیۆنس لیگی كچان دوا هەنگاوەكانی دەنێت

08:10 - 2022-03-28
وەرزش
232 جار خوێندراوەتەوە

چامپیۆنس لیگی كچانی ئەوروپا ئەم هەفتەیە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 8 یانەی دەكرێن و دواتر پێدەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینییەوە.
هەفتەی رابردوو هەر چوار یارییەكەی قۆناغی هەشت یانەی كران، شەوی پێنجشەممەی ئایندەش یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن كە بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبن و ئەنجامی یاریی چوونی نێوانیان بەرامبەریان نووسراوە.
*بارسیلۆنا × ریاڵ مەدرید (3-1).
*پاریس سانجێرمان × بایرن مونشن (2-1).
*ڤۆڵڤسبۆرگ × ئەرسناڵ (1-1).
*ئۆڵۆمپیك لیۆن × یۆڤانتۆس (1-2).
بەتەواو بوونی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە، براوەكان بەم شێوەیەی لای خوارەوە یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دەكەن:
*براوەی بارسیلۆنا و ریاڵ مەدرید× براوەی ڤۆڵڤسبۆرگ و ئەرسناڵ.
*براوەی ئۆڵۆمپیك لیۆن و یۆڤانتۆس × براوەی پاریس سانجێرمان و بایرن مونشن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان