پەیكەری كۆمەڵكوژیی دەرسیم، بە بەردێکی ئەو شارە لە بەرلین دروستکرا

10:09 - 2025-05-12
هەمەرەنگ
20 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 4ی ئایاری 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا و سیاسەتمەدار و چالاكوانانی رەوەندی كوردی لەو وڵاتە، یادی 88 ساڵەی كۆمەڵكوژیی دەرسیم و گەلی زیلان، بە دانانی پەیكەرێك لە شاری بەرلین كرایەوە، پەیكەرەكە لە دوو بەرد پێكدێت كە لە شاخێكی دەرسیمەوە براوەتە ئەڵمانیا و لەوێ لەلایەن پەیكەرسازێكی شارەزا نەخشێنراوە.
كۆمەڵكوژیی دەرسیم لە ساڵی 1937 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوسای توركیا كراوە و لە ئەنجامدا سەید رەزای دەرسیم رێبەری شۆڕشی دەرسیم لە سێدارە درا و زیاتر لە 15 هەزار كوردیش جینۆساید كران، ئەو كارەساتە لە گەلی زیلان لەناوچەی دەرسیم روویدا.
ئەیاز هەركی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان