شەهید كەمال

10:19 - 2025-05-12
کەلتور
9 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عەبدولڕەحمان

شەهیدی نەمر كەمال ئەحمەد حاجی حەمەئەمین، لەدایكبووی ساڵی 1969ی گوندی  (حاجی حەمەئەمین)ی قەزای خورماڵی پارێزگای هەڵەبجەیە، كوڕی بنەماڵەیەكی ناوداری ناوچەكە و نەوەی (حاجی حەمەئەمین)ی پیاوماقووڵی عەشیرەتی سەدانییە.
بەهۆی بارودۆخی سەختی ئەوكاتەوە نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات و تەنیا تا پۆلی دووەمی  ناوەندیی خوێندووە لە خورماڵ.
ساڵی 1985پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.
بەشداریی راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستانی كردووە و بووە بە پێشمەرگە.
لە ئاڵۆزییەكانی ساڵی 1993دا، كاتێك بەناهەق هێرشكرایە سەر كۆمیتەی شەشی رێكخستنی خورماڵ، شەهید كەمالیش كە ئەوسا فەرماندەی تیپ بوو، لە پێناو پاراستنی شكۆی حزب و كۆمیتەی خورمال، قارەمانانە بەرگریی كرد و هەر لەو پێناوەشدا، گیانی سپارد و گەیشتە كاروانی پڕ سەروەریی شەهیدان.
دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەكانی (بڵند و بەڵێن و هەودا) جێ هێشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان