بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەوە دەخاتەڕوو كە بەڵگەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پێشكەش بە مۆنۆمێنتەكەیان دەكرێت.
محەمەد حەمەسەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، راشیگەیاند: پێشتر بڕیاری هەردوو سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پێشكەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە كراوە، هەروەها چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی، دۆسێی لیژنەی ناوچەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشكەش بە مۆنۆمێنتەكەیان كردووە، وتیشی: بڕیاری سەرۆكایەتیی كۆمار و پێنووسەكەی سەرۆك كۆمار لای پارێزگاری هەڵەبجەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشكەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەكرێن، جگەلەوەش ئەو چەكوشەی كە لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بەكارهێنراوە، ئەویش بە دیاری پێشكەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەكرێت.
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، باسی لەوەشكرد كە سەرجەم بەڵگەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە گۆشەیەكی مۆنۆمێنتی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دادەنرێت بە ئامانجی پاراستن و بەدۆكیومێنتكردنی.