بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی عەمیدی کۆچکردوو سەرباز حەمەدەمین
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەمید سەرباز حەمەدەمین)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
عەمید سەرباز محەمەد ساڵانێکی زۆر لە دەستەی تایبەتیمان وەک ئەفسەرێکی لێهاتوو خزمەتی کرد، دڵسۆزانە کارەکانی خۆی رایی دەکرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی