رافائیل گرۆسی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستی بە چارەسەری سیاسییە

10:11 - 2025-05-13
جیهان
29 جار خوێندراوەتەوە


سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هێرشی سەربازی کێشە سەرەکییەکان چارەسەرناکات و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستی بە چارەسەری سیاسییە.

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەیاکی ئەرجەنتینی، رافائیل گرۆسی دەڵێت، بەگوێرەی چل ساڵ ئەزموونی کارکردنم، رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەرێکی هەیە رووبدات.

وتیشی، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە پەیوەندیدایە و زانیارییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان