حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لەپێناو یەکهەڵوێستی کورد کۆبوونەوە و بڕیاریانداوە تا گەیشتن بە ئەنجامێکی باش کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت.
كۆبوونەوەی بەرپرسی یەكەمی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بارەگای مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، ئیبراهیم خەلیل ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیەكی باش لەبارەی یەكڕیزیی و یەكهەڵویستیی كورد بۆ هەڵبژاردنی ئایندە كرا.
وتیشی: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق مۆڵەتی بۆ وەرگرتنی هاوپەیمانێتی درێژكردەوە، بۆیە وەكو حزبە كوردستانییەكان بڕیارماندا لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا هەرچی لە بەرژەوەندیی كورد و كەركوك بێت ئەوەبکەین.
هێمن ئەحمەد