فێستیڤاڵی بەهارە بە ئامادەبوونی 30 كەسی دەستڕەنگین لە قەزای دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت. خەرمان غەریب سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە بە دوالاپەڕەی وت: لە فێستیڤاڵەكەدا زیاتر لە 30 ی كەسی دەستڕەنگین بەشدارییان كردووە و پێكهاتووە لە كاری دەستیی خانمان و خۆراکی كوردەواری و بەرهەمە خۆماڵییەكان. فێستیڤاڵەكە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 16/5/2025 لەناو پاركی پیشەسازیی بەرامبەر قوتابخانەی (زمكان) دەستپێدەكات.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور