مەكتەبی سیاسی، پەیامێكی بۆ یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بڵاوكردووەتەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەندامانی دڵسۆزی رێكخراوەكەتان دەكەین و هیوای گەیشتن بە ئامانجەكانتان بۆ دەخوازین.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە شانبەشانی خەباتی پیشەیی، لە كاروانی رزگاریخوازانەی گەلەكەشمان لە ناوەندەكانی خوێندندا بە تێكەڵكردنی هەستی نیشتمانپەروەریی لەگەڵ وانەكاندا، یان لە سەنگەری بەرگرییدا، رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.
لەم یادەدا پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخراوەكەتان و سەرجەم مامۆستایان دووپاتدەكەینەوە لەپێناوی چەسپاندنی سیستمێكی نوێی هاوچەرخی پەروەردە و فێركردن، كە تێیدا گشت مافەكانی مامۆستایان و پێداویستییەكانی خوێندن و فێركردنی تێدا دابینبكرێت.
سەركەوتن بۆ خەباتی رەوای پیشەیی یەكێتیی مامۆستایان دەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان