مه‌كته‌بی راگه‌یاندن سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى به‌ختیار ئه‌حمه‌د ده‌كات

07:12 - 2022-08-10
کوردستان
124 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڤاڵانى ده‌زگای میدیایی كوردسات

خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری كۆچكردوو رۆژنامه‌نووس به‌ختیار ئه‌حمه‌د مه‌عروف 

به‌داخێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچی دوایی كارمه‌ندی ده‌زگاى میدیایی كوردسات (به‌ختیار ئه‌حمه‌د مه‌عروف) مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان و پیشه‌كه‌ى كرد، به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ناوى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوى هه‌ڤاڵان و هاوپیشه‌كانى كاكه‌ به‌ختیار و ده‌زگای میدیایی كوردسات و كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌كه‌ین و خواى گه‌وره‌ گیانى كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامیی و دڵنه‌واییش به‌كه‌سوكار و هه‌ڤاڵه‌كانى ببه‌خشێت.

#مەكتەبی ڕاگەیاندن

بابەتە پەیوەندیدارەکان