یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوت، 19ى ئایاریش یەکەم کاروان بە رێگای ئاسمانی دەچێتە مەککە.
نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕینیان بەڕێکردووە بەرەو سعودیە کە ژمارەیان زیاتر لە 700 کەس بووە.
وتیشى، سبەى حاجییانى سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆکیش بەڕێگاى وشکانى بەڕێدەکەن و 19ى مانگیش یەکەم گەشتى ئاسمانى حاجیانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و 28ى مانگیش کۆتا گەشتى حاجییانە بەڕێگەى ئاسمانى.
ئەمساڵ کۆی حاجیانی هەرێمى کوردستان ژمارەیان پێنج هەزار و 136 کەسە، لەو ژمارەیەش نزیکەى 300 کەسیان تەمەنیان سەروو 70 ساڵە.