״دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی عیراق، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە״

10:44 - 2025-05-18
کوردستان
29 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بۆ دامەزراندنی دەرچووانی پزیشكیی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو، چاوەڕوانی پەسەندكردنی خشتەی بودجەی 2025ی عیراق دەكەین.
دكتۆر گەیلان قادر ئەندامی لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ دامەزراندنی دەرچوانی ئەمساڵی بەشە پزیشكییەكانی عیراق، چاوەڕوانی پەسەندكردنی خشتەی بودجەی 2025ی عیراق دەكرێت، بۆ ئەوەی رێژەی پلەی وەزیفی لە خشتەی بودجەكە دیار بكرێت، وتیشی: هەركاتێك خشتەی بودجە دەنگی لەسەر درا و پلەی وەزیفی دیاریكرا، فۆرمی تایبەت بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بڵاودەكرێتەوە، هەموو هەوڵێكیش دەدەین دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان، هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە. راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە لە لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی نوێنەران، چەندینجار میوانداریی وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی راژە و وەزیری داراییمان كردووە، بۆ ئەوەی پلەی وەزیفی بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دابینبكرێت، هەروەها سوود لە شوێنی ئەوانە وەربگیرێت كە خانەنشین دەبن، یان بەهەر هۆكارێك بێت شوێنەكانیان بە بەتاڵی ماوەتەوە.
تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان