كتێبی (سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات) نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ساڵح عوسمان-ه كه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی و چاپخانه‌ی تاران به تیراژی 1000 دانه چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌م كتێبه له نووسینی سێ نووسه‌ری ناوداری به‌ریتانی (وورین كید، كاربن لج، فیلیپ هه‌راری)یه، ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له كتێبه به‌ناوبانگه‌كانی بواری كۆمه‌ڵناسی سیاسی كه به شێوه‌یه‌كی زۆر زانستی تیشكی خستۆته سه‌ر دوو چه‌مكی (سیاسه‌ت) و (ده‌سه‌ڵات) و په‌یوه‌ندی و كارلێكردنی ئه‌و دوو چه‌مكه له‌سه‌ر یه‌كتر كردووه.
ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌م كتێبه‌ی له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. وه‌رگێڕ باسی له‌وه كردووه مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی ئه‌و كتێبه‌ی بۆ ئه‌وەیە كه سه‌ركرده و ده‌سته‌بژێر و سیاسییه‌كانی وڵات له بنه‌مای كۆمه‌ڵناسی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و دوو چه‌مكه ئاگادار بن.
كتێبه‌كه له نۆ به‌ش پێكهاتووه، به گشتی تیشک دەخاتە سەر پێناسه‌ی سروشتی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت، بۆچوونه نه‌ریتییه‌كان له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات، تیۆره‌كانی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵات و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، زانستی كۆمه‌ڵناسی نوێ بۆ جیهانێكی نوێ، گۆڕینی ئایدۆلۆژییه‌كان و پارته سیاسییه‌كان له به‌ریتانیا، به‌شداریكردنی سیاسی تاك، تیۆرییه‌كان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵگه. به‌شی نۆیه‌م و كۆتایی كتێبه‌كه باس له چه‌مكی جیهانگیری و ناسیۆنالیزم و شۆڕش به شێوه‌یه‌كی ورد و زانستییانه ده‌كات.
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌م كتێبه بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ به تایبه‌تی له بواری زانستی سیاسی و ده‌سه‌ڵات به‌سووده و ده‌توانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك سوودی لێوه‌ربگیرێت.
جه‌واد حه‌یده‌ری