قائیمقامیەتی كفری و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، لەچوارچێوەی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتندا نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی قەزاكە دەستپێدەكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا لەبارەی یاداشتنامەكەوە، ئەوە خرایەڕوو كە وەك دەستپێك بڕیار لەسەر نۆژەنكردنەوەی گەرماوی پاشا دراوە و لە قۆناغەكانی دواتریشدا شوێنەوار و خانووە كۆنەكانی سنوورەكە لە نموونەی خانووەكەی داود زەریفە، نۆژەندەكرێنەوە.
حەیدەر ئەحمەد