یادی شەهیدانی کیمیابارانی وەرێ کرایەوە

11:11 - 2025-05-18
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، یادی 37 ساڵەی کیمیابارانکردنی گوندی «وەرێ»و یادەوەریی شەهیدەکان و قوربانییانی کارەساتەکە بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان و جەماوەرێکی زۆر، بەرز راگیرا. هاوکات هۆڵی مەزارگەی شەهیدان و قوربانیانیانی بەسەرکرایەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، نۆژەنکراوەتەوە.
ئێوارەی رۆژی 17/5/1988 فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی لەناوچووی بەعس گوندی وەرێ-یان بە بۆمبی کیمیایی بۆردوومانکرد، 42 هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون کە زۆرینەیان بەڕۆژووبوون، ژنان و منداڵانیش بەشێک بوون لە قوربانییەکان، دەیان کەسی دیکە برینداربوون و تائێستا برینی زۆرێکیان سارێژنەبووە و لەژێر چارەسەرییدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان