ئەردۆغان: کاتێك چەك رادەستکرا و پەکەکە هەڵوەشایەوە، سیاسەتی مەدەنی دەگیرێتەبەر

11:13 - 2025-05-18
جیهان
33 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند: کاتێك چەکەکانی پەکەکە رادەستکران و رێکخراوەکە هەڵوەشایەوە، توندوتیژی نامێنێت و سیاسەتی مەدەنی دەگیرێتەبەر.
ئەردۆغان لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوەکرد، پلانیان هەیە لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی بەغدا و هەولێر لە قۆناغی چەکدادانی پەکەکە. راشیگەیاند: پێویستە پەکەکە بە تەواوی لە چەك دابماڵدرێت و بەبێ کەموکوڕی بڕیاری هەڵوەشانەوەی جێبەجێ بکات.
جەختیکردەوە، ئەو هەنگاوە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیری و ئارامیی عیراق و سوریاش.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان