״یەكدەنگی بۆ چارەسەری كێشەكان״

09:43 - 2022-08-11
کوردستان
366 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە هەولێر، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پێشوازیكرد لە فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لە دیدارێكدا گفتوگۆیانكرد سەبارەت بە دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
لە دیدارەكەدا، فەهمی بورهان، رایگەیاند: مەبەستمانە سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەكان بكەین و گفتوگۆ بكەین و داوای كۆدەنگی و یەكدەنگی بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەویوزاری ئەو ناوچانە و ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن هەندێك لایەنی شۆڤێنیەوە هەیە بۆ درێژەدان بە تەعریبـی ناوچە دابڕێندراوەكان بەگشتی.
لەبەرامبەردا، مامۆستا عەلی باپیر، تەئكیدیكردەوە كە پێویستە بەیەك دیدی هاوبەشەوە خەبات بكەین بۆ رێگریی لە ستەم و ناحەقی و دەشبێت هەموان لە مەترسییەكان تێبگەین و بەرنامەشمان هەبێت بۆ بەگژداچوونەوەیان، بۆ ئەوەش ئامادەیی نیشاندا بۆ سەرخستنی كارەكانی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان