رۆژی یه‌كشه‌ممه 11/5، یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30 له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق كران، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆیدا، بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخی تۆمار كرد و 1-0 له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای برده‌وه كه سێیه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه، گازی باكووریش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 1-1 له‌گه‌ڵ جۆلان-ی چواره‌م یه‌كسان بوو.
هه‌فته‌ی 30
یه‌كشه‌ممه 11/5
*پ.سلێمانی 1 × 0 ئه‌مانه.
*جۆلان 0 × 1 گازی باكوور.
له‌م خوله‌دا، ئێستا یانه‌ی موسڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 54 خاڵ له 30 یاریی، یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، هه‌رچه‌نده یاریی ئه‌م هه‌فته‌ی 0-2 به ئه‌لغه‌ڕاف دۆڕاندووه، غه‌ڕافیش بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت و ئێستا خاوه‌نی 52 خاڵه، ئه‌مانه‌ی به‌غداش پاش دۆڕاندنه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له 30 یارییدا كه كردوونی، خاوه‌نی 52 خاڵه‌و سێیه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه، جۆلانیش چواره‌مه‌و 49 خاڵی هه‌یه و كازمییه‌ش پێنجه‌مه‌و 47 خاڵی هه‌یه.
هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و گازی باكوور، ته‌نیا دوو یانه‌ی كوردستانن به‌شداریی ئه‌م خوله‌ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ماوه‌یه‌كه ئه‌نجامه‌كانی روو له باش بوونه، هه‌فته‌ی پێشووش یاریگای خۆیدا 2-2 له گه‌ڵ یانه‌ی مەسافی یه‌كسانبوو، ئێستا پێشمه‌رگه هاتۆته ناوه‌ڕاستی لیستی ریزبه‌ندیی یانه‌كان و له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندیدایه و 39 خاڵی هه‌یه.