سوپاسنامەیەك لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە لەڕێگەی نووسینگەی تایبەتییەوە بۆ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان
دڵسۆزان و خەمخۆرانی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان
سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانتان دەكەم بەتایبەت كە ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی شاری سلێمانی كە ئەمەش نیشانەی ئەمەكداری و خەمخۆریتانە، لەهەمانكاتدا لەڕێگەی ئێوەوە سوپاسی هەموو ئەو كەس و سەرمایەدارانەش دەكەم كە هاوكاری رێكخراوە دڵسۆزەكەمان بوون لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە گرنگەدا بۆ زامنكردنی پەروەردەكردنی نەوەیەكی گۆشكراو بە زانست و زانیاری لە ژینگەیەكی لەبار و شایستەی سەردەمیانە بۆ پەروەردە و فێركردن.
هەر سەركەوتووبن و نموونەتان زۆربێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد